بەرهەمهێنانی پەتاتە لەكوردستان و عێراق رووی لەزیادبوون كرد

بەرهەمهێنانی پەتاتە لەكوردستان و عێراق رووی لەزیادبوون كرد


دوای ئەوەی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە كوردستان و عێراقدا رووی لەزیادبوون كرد، دۆزینەوەی بازاڕ و ساخكردنەوەی ئەم بەرهەمە گرنگە دەبێت لە ریزبەندی پێشەوەی كارەكانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بێت لەمبارەیەوە حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند كە وەزارەتەكەی داوای لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان كردووە لەمەودوا رێگە بەهاوردە كردنی بەرهەمی پەتاتە نەدەن چونكە وڵاتەكەی لەبەرهەمهێنانی پەتاتە گەیشتە ئاستی خۆبژێوی و دەتوانێت هەناردەی دەرەوەشی بكات و ئەو پەتاتەیەی بەرهەم دەهێنرێت دەتوانرێت بەشی بەكاربردنی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانی بكات .
گرفتی سەرەكی جوتیاران لەوەدایە كە بەناوی جبس و پەتاتەی ناو لایلۆن بەرهەمهێكی زۆری وڵاتانی بیانی بەتایبەتی ئێران و توركیا لەبازاڕەكانی كوردستاندا ساخ دەكرێتەوەو زیانی گەورەی بۆ بەرهەمی ناوخۆ هەیە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی كارگەی پەتاتەوە دروست بووە كە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ بەهۆی نغرۆبوونی بازارەكانی كوردستان و عێراق روویان لەدروستكردنی بەرهەمەكانی پەتاتە لەنێوخۆی هەرێم و عێراق نەكردووە.

Top