رێنماییەكان بۆ سووركردنی كوڵمە و روومەتت

رێنماییەكان بۆ سووركردنی كوڵمە و روومەتت

جوانیی ئافرەتان تەنیا لە چاوەكان و لێودا نییە، كوڵم و روومەتیش بەشێكی روخسارن، كە سەرنجڕاكێش و جوان دەردەكەون، كاتێك كوڵمەكانت سوورن، دیمەنێكی گەش بە روخسارت دەدات، زۆربەی كات ئافرەتان بۆ سووركردنی روومەت پەنا دەبەنە بەر مكیاژ، بەڵام ئەوە هەنگاوێكی جێگیر نییە، بەڵكو بۆ ماوەیەكی كاتییە و لەگەڵ شووشتنێك، یان دەرچوونێك ماكیاژەكەت نامێنێت، بەم چەشنە سووریی كوڵمەكانیشت لە دەست دەدەیت، بۆیە رێگەی دیكە بگرەبەر، تا هەمیشە كوڵمەكانت سوور و رازاو بن، وەك ئەم هەنگاوانە: سەرەتا پێویستە گرنگی بە پێستت بدەیت، بۆ ئەوەی وشك نەبێت، وشكبوونی پێستی روخسار، رێگرە لە سووربوونەوەی روومەتەكان و زیاتر بە زەرد و سپی دەری دەخات، شێلانی كۆڵمەكان كە وادەكات خوێن بە نێو موولوولەكانی ئەو شوێنەدا بێت و بچێت و خاویان بكاتەوە، بەم چەشنە دەتوانیت روومەتێكی سوورت دەست بكەوێت، بەبێ ماكیاژ، هەروەها ماوە ماوە بە ئاوی شلەتێن روخسارت بشۆ، با خەوت باش بێت، واتە رۆژانە لە (8) كاتژمێر كەمتر نەبێت، بەكارهێنانی گیراوەكانی دەستكردی وەك: لیمۆ و سركەی سێو كە دەتوانیت هەردووكی لە روومەتەكانت بدەیت، كە بۆ ماوەیەكی زۆر روومەت بە سووری دەهێڵێتەوە.

 

 

Top