ئالیك بالدوین بەڕێوەبەری وێنەگرتن دەكوژێت و دەرهێنەری فیلمەكە بریندار دەكات

ئالیك بالدوین بەڕێوەبەری وێنەگرتن دەكوژێت و دەرهێنەری فیلمەكە بریندار دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 21/10/2021 لە كاتی وێنەگرتنی فیلمێكی سینەمایی, ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(ئالیك بالدوین) تەقە لە دوو كەس دەكات و لە ئەنجامدا یەكیان گیان لە دەست دەدات و ئەوی تریشیان بریندار دەبێت .

ئالیك بالدوین بەڕێوەبەری وێنەگرتن دەكوژێت و دەرهێنەری فیلمەكە بریندار دەكات

ئەم ڕووداوە لە كاتێكدا ڕوویدا كە (ئالیك بالدوین) و ستافی فیلمەكە لە شوێنی كارەكان سەرقاڵ دەبن بە وێنەگرتنی چەند دیمەنێكی فیلمی(rust) كە هێشتا لە قۆناغی سەرەتای كارەكان بوو, بەڵام بە هەڵە ئالیك بالدوین تەقە لە بەڕێوەبەری كامێرامانەكان دەكات و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لە دەست دەدات هەروەها دەرهێنەری فیلمەكەش بریندار دەبێت .

لەم بارەیەوە پۆلیسی شاری سانتانا لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ئاماژەیان پێدا كە ئەم ڕووداوە لە كاتی وێنەگرتنی فیلمەكە ڕوویداوەو لە ئەنجامدا (هالیانا هاتچینز) بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەكە و (جویل سوزا)ی دەرهێنەر هەردووكیان بریندار بوون, بەڵام هالیانای تەمەن 42ساڵ دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا, ئێستاش جویل سوزای تەمەن 48 ساڵ لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە .

ئاسۆ كاكەیی

ئالیك بالدوین بەڕێوەبەری وێنەگرتن دەكوژێت و دەرهێنەری فیلمەكە بریندار دەكات
Top