باخچە لە گوڵ و ئاوێنە بۆ ئارامیی دەروون

باخچە لە گوڵ و ئاوێنە بۆ ئارامیی دەروون

دانانی چەند ئاوێنە و هەزاران گوڵ یەكێكە لە سەیترین پڕۆژە تازەكانی جیهان، تا هەست و دەروونی مرۆڤ ئارام و جێگیر بكرێت، ئەو پرۆژەیە باخچەیەكی یەكجار سەیرە و پڕە لە گوڵ و دیمەنی سەیر، كە لەلایەن گرووپی تیملاب دروست كراوە، كە بە چەندین دیمەنی سەیر و هونەریی دیجیتاڵ دروست كراوە، هەروەها بە دەنگی جۆراوجۆر شوێنەكە دەنگدەداتەوە و، بە پەڕەی گوڵی ئۆركید دیوارەكانی نەخشێندراون، كە بچیتە ناوی هەستت دەگۆڕێت و سترێس لە مێشكتدا نامێنێت، لە (13000) گوڵی ئۆركیدی زیندوو دروست كراوە. گوڵی ئۆركید یەكێكە لە جوانترین گوڵەكانی دونیا، كە دیمەن و بۆنێكی خۆش و سەرنجڕاكێشی هەیە، ئەو گوڵە لە هەر شوێنێك بێت، دڵ و دەروونی مرۆڤ خۆش و ئارام دەكات، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن گرووپی تیملابی هونەریی ژاپۆنی سەرپەرشتی كراوە، جگە لەوەی كارێكی بازرگانییە، هەروەها هەنگاوێكی سەیرە لە پێدانی هەستێكی ئارام و بەشینی كەشێك، كە بە ئاوێنە و وێنەی جۆراوجۆر و دەنگی سەرمەست و دڵخۆشت دەكات.

Top