ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى ههولیروسۆران ، چه‌مچه‌ماڵ و شێروانه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
خولى نایابی كوردستان
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى ههولیروسۆران ، چه‌مچه‌ماڵ و شێروانه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بی
له‌م یانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى دوویارى گرنگ له دواین یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رێوه‌بچێت، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ركه‌وتنى تۆماركردبوو میواندارى یانه‌ى سۆران ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه بكه‌نه دیارى هانده‌رانیان، پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی سۆران سێ خاڵى تریش به‌ده‌ست بهێنێت و زیاتر كێبڕكێ هه‌فته‌كانى سه‌ره‌تاى خوله‌كه بكات، سۆرانیش نایه‌وێ به ده‌ستى به‌تاڵ بگه‌رێته‌وه ئیداره‌ى سۆران ، یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى برینداری هه‌فته‌ى رابردووش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى یانه‌ى شێروانه ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه، چه‌مچه‌مال بۆ قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى رابردوو و شێروانه‌ش بۆ درێهدان به ئه‌نجامى شایسته ده‌جه‌نگن هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر3ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه
شه‌قلاوه-زاخۆ(1-2)گۆڵ
ده‌ربه‌ندیخان-نه‌ورۆز(2-3)گۆڵ
هه‌ولێر-دهۆك(0-1)گۆڵ
ئارارات-برایه‌تى(1-1)گۆڵ
سیروانى نوێ-هه‌لۆ(4-1)گۆڵ
هه‌ندرێن-سه‌یدسادق(1-0)گۆڵ