راهێنه‌رێك له پێناو یاریزانانى وازى هێنا
راهێنه‌رێك له پێناو یاریزانانى وازى هێنا
مامۆستاعه‌باس فه‌ره‌ج یه‌كێك له راهێنه‌ره‌كانى كوردستان له یارى فوتساڵ كه خاوه‌نى نازناوى خوله‌كه‌یه بڕیارى واز هێنانى داوه له مه‌شقدانه‌وه‌ى یانه‌ى سیروان، ئێستاش چه‌ندین یانه له سه‌ر هێله بۆ ئه‌وه‌ى رازی بكه‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كارى راهێنه‌رایه‌تى و دووباره ركابه‌رى كردن له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه باشه‌كان، له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى پێشووى تیپى فوتساڵى سیروانى نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئه‌وه‌ى مافی كچه‌كانم نه‌خورێت و داكۆكیكاری مافی یاریزانه‌كانم بم واز هێنانم راگه‌یاندوه له یانه‌كه، له هه‌ر شوێنێك بم ئه‌وه‌م كردوه بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانم ئیمتیازیاتى دارایى خۆیان وه‌ربگرن جیاوازى نه‌كرێن، له هه‌مه‌موو شوێنێك بۆ بۆ ئه‌نجام یاریم كردوه و یاریزانه‌كانى ئێمه هیچیان له یاریزانى تر كه‌متر نییه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌شم دا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر زولم له‌م كچه یاریزانانه نه‌كری، گوتیشى" ئێستا ئه‌وه‌ى پلانى منه ئه‌م وه‌رزه ئه‌و كچانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌ى تر یارى بكه‌ن و مافیان وه‌ربگرم له سنوری سلێمانیش یانه هه‌یه گرێبه‌ستى باشیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ یارى كردن، بۆیه خۆشم چاودێرى كچه یاریزانه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام بۆ خۆم ره‌نگه پشوو بده‌م وه‌كو راهێنه‌ر بۆ پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ره‌نگه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك كاربكه‌م و بۆ خولى كوردستانیش كچه‌كانم بچنه یانه‌ى تر به مافى شایسته داراییه‌كانى خۆیان، چه‌ند ساڵه مافی ته‌واویان وه‌رنه‌گرتووه چیتر ئه‌و زوڵمه له كچه‌كان نه‌كرێ، گوتیشى" كچه یاریزانه‌كانى ئێمه له هه‌ر شوێنێك بین ئاست و ئه‌نجامان هه‌بووه، چه‌ندین یانه‌ش هه‌یه داواى یارى كردنیان لێمان كردوه، به‌ڵام خۆم پشوو ده‌ده‌م ته‌نیا بۆ كچه‌كانم چاو‌دێر ده‌بم بچنه یانه‌ى تر به گرێبه‌ستى باش له ناو سلێمانى له ده‌ره‌وه‌ى سلێمانیش گرێبه‌ستى باشیان بۆ هاتووه، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕوانى بڕیارى من ده‌كه‌ن ئه‌وكات بڕیارى كۆتایی ده‌ده‌ن.
كارزان كانه‌بی