یانه‌ى ئاشتى تیپى كچانی دروست كرد
یانه‌ى ئاشتى تیپى كچانی دروست كرد
یانه‌ى وه‌رزشیی ئاشتى شارى سلێمانى بۆ یه‌كمجاری فێرگه‌ى تۆپى پێى كچان داده‌مه‌زرێنن له یانه‌كه‌یان به ئامانجى دروست كردنى پۆلێك كچه یاریزانى به‌توانا له سه‌ر ئاستى كوردستان و شارى سلێمانى بۆ یانه‌كه به‌رهه‌م بهێنن له دوا رۆژدا به‌م كچه یاریزانانه‌ی شار كێبڕكێ ئه‌نجامى شایسته بكه‌ن له‌خوله‌كه، هێدخان محه‌ممه‌د یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یارى فوتساڵیان كردۆته راهێنه‌رى فێرگه‌كه، له‌م باره‌شه‌وه هێدخان محه‌ممه‌د راهێنه‌رى فێرگه‌ى ئاشتى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ماوه‌یه‌كه ئه‌م تیپه‌م وه‌رگرتووه له سه‌ر داواى یانه‌ى ئاشتى ئێستا ئاسوده‌م له‌م تیپه كه كۆمه‌لێك یاریزانى شارى سلێمانیمان له ژێر ده‌سته مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه‌یان لێ دروست بكه‌ین، گوتیشى" من پێشووتر كه یاریزان بوویمه ئێستا ده‌مه‌وێ له پاڵ یاریزانى راهێنه‌ریش تاقی بكه‌مه‌وه وه‌كو ئه‌زموونى ژیانى وه‌رزشییم، بۆمنیش كاتێكى خۆشه هه‌م وه‌كو یاریزان هه‌م وه‌كو راهێنه‌ریش خزمه‌تى وه‌رزشیی شاره‌كه‌ى خۆم بكه‌م، گوتیشى" ئێستا ئه‌م تیپه فێرگه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كچه یاریزانانه ئاستیان پێشبكه‌وێت ئه‌وه بڕیار له به‌شدارى كردنیش ده‌درێت له خوله‌كانى كوردستان، ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م تیپه‌ش دروست كردنى بناغه‌یه‌كى به‌هێزه له یارى تۆپى پێى كچان بۆ شارى سلێمانى، ئه‌وه‌ى له سه‌ر منیش بێت وه‌كو راهێنه‌ر ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت بۆ خزمه‌ت كردنى ئه‌م یاریزانه و دروستكردنیان بۆ داهاتووى شاره‌كه‌مان درێغی ناكه‌م و تواناكانى خۆم سه‌ر ده‌كه‌م له پێناو سه‌رخستنی وه‌رزشیی شاره‌كه‌مان، یانه‌ى ئاشتیش هاوكارى ته‌واوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپه‌كه‌مان له هه‌موو روویه‌ك ئاماده بێت بۆ هه‌ر خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك و كچی زیاتریش بهێنینه تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تى ئه‌م كچه وه‌رزشكارانه‌ى شاره‌كه‌مان بكه‌ین له رێگه‌ى وه‌رزشه‌وه.
كارزان كانه‌بی