سابات بە گۆرانی (نا نا) یەكەم بەرهەمی خۆی تۆمار كرد

لە نێو موزیك و هونەری كوردی گۆرانیبێژێكی نوێ بە ناوی (سابات) دەركەوت .
سابات سلێمان كە كچێكی كوردە, یەكەم بەرهەمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە, گۆرانی (نا نا) كە نوێترین بەرهەمی ئەم كچەیە, (ئارش عوسمان) مێلۆدییەكەی ئامادەكردۆوەو سابات خۆی تێكستەكەی نووسیوەتەوە .
سابات كە لە ئێستادا لە وڵاتی نەرویج دەژێت, سەبارەت بە كارە هونەرییەكەی و كاری داهاتووی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند كە لە بەرنامەیدایە ئاڵبۆمێكی گۆرانی بڵاوبكاتەوە كە لە 8 تراكی گۆرانی پێكهاتووە .
ئاسۆ كاكەیی