تا كۆڤید19 زیاتر بمێنێت مەترسیدارتر دەبێت

تا كۆڤید19  زیاتر بمێنێت مەترسیدارتر دەبێت

  بە گوێرەی راپۆرتە پزیشكییەكان پێشبینی دەكرێت كە جۆری گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیداببن، كە لە جۆرە گۆڕاوە ناسراوەكانی ئێستا دژوارتر بن، هەروەها پسپۆڕانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی هەنتینگتۆن Huntington لە نیویۆرك ئاماژەیان بەمە كردووە، كە ئەگەر لە ئایندەدا جۆری گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیداببن، ئەوا لەوانەیە كە ئەم ڤاكسینەی ئێستا كاریگەریی ئەوتۆی بەرانبەریان نەبێت، ئاماژە بەمەش كراوە كە تا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی زۆرتر بسووڕێتەوە، ئەوا ئەگەریی پەیدابوونی جۆری گۆڕاوی نوێتر زیاتر دەبێت، كە نازانرێت ئەوكاتە ڤاكسینەكانی كۆڤید كە ئێستا بەردەستن، رێگا لە بڵاوبوونەوەیان دەگرن یان نا، بەڵام ئێستا بە كوتانی زۆرترین ژمارەی خەڵك، دەتوانرێت كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا رادیەكی زۆر باش رابگیرێت، بە مەرجێك هاوكات بێت لەگەڵ پەیڕەوكردنی بەستنی ماسك لە شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەكان و پابەندبوون بە دووریی كۆمەڵایەتییەوە. ئەو كەسانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، یان نایانەوێت ڤاكسین وەربگرن، ئەوا لەكاتی تووشبوونیان بە كۆڤید19 دەبنە گەورەترین سەرچاوە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ كەسانی دیكە، چونكە زیاتر لە كەسانی كوتراو، هاوكات لەگەڵ نیشانەی توند و مەترسیداردا ئەگەری تووشبوونیان لێ دەكرێت.

Top