گۆڕانكاری لە تەمەنی گەردوون

گۆڕانكاری لە تەمەنی گەردوون

تەمەنی گەردوون وا خەمڵێنرا بەپێی توێژینەوەكانی پێشتر 13،8 ملیار ساڵ بێت بە نزیكەیی، بەڵام لە توێژینەوەیەكی نوێی پەیمانگەی «ماكس پلانك» لە وڵاتی ئەڵمانیا دەریخست بە پێی هەژماردنە نوێیەكان تەمەنی گەردون بچوكترە و لەوانەیە 11،4 ملیار ساڵ بێت، واتا بە جیاوازی 2،3 ملیار ساڵ، زاناكان بۆ ئەم دیاریكردنە نوێیە پشتیان بەستوە بە «یاسای هابڵ» كە ناوەندی فراوانبوونی گەردون بە خێراییەكەی دەردەبڕێت، ئەویش 82،4 كلیۆمەترە لە چركەیەكدا، نەك 70 كیلۆمەتر لە چركەیەك، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین توێژینەوەی دیكە دەست پێ دەكات بۆ دڵنیابوونەوەی زانینی تەمەنی گەردوون بە شێوەیەكی نزیكتر.

 

Top