تابلۆیەكی ڤان كوخ دەفرۆشرێت

تابلۆیەكی ڤان كوخ دەفرۆشرێت

مۆزەخانەی (كریستیز) بریاریدا بە فرۆشتنی تابلۆیەكی زەیتیی هونەرمەندی جیهانی(ڤان كوخ) و بریارە ئەم تابلۆیە لە "نیویۆرك"ی ئەمریكا لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا بخرێتە بەردەم كڕیارەكان .

بەپێی ڕاپۆرتێكی (سكای نیوز)ی عەرەبی هاتووە, ئەم تابلۆیە ساڵی 1888 لەلایەن (ڤان كوخ)ەوە كێشراوەو مەزندە دەكرێت نرخەكەی بگاتە نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار و زیاتریش, لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم نازییەكان دەستییان بەسەر ئەم تابلۆیەدا گرتبوو .

تابلۆیەكی ڤان كوخ دەفرۆشرێت

لە (پاریس)ی وڵاتی فەرەنسا ئەم تابلۆیە دەكەوێتە لای سەرمایەدار (ئەلكسندرین دو رۆچێلد) كە یەكێك بوو لە ئەندامانی خێزانی جووی بەناوبانگ, بەڵام لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەم بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەكەوە رۆچێلد هەڵدێت و دەچێتە سویسرا كە بەم هۆیەوە ئەم تابلۆیەو تێكڕای كارە هونەرییەكانی دیكەی لە لایەن نازییەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت, لە كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و ساڵانی حەفتاكان شوێنی هەڵگرتنی ئەم تابلۆیە نەزاندرا, بەڵام لە ساڵی 1979 لە نیویۆرك (ئیدوین ئال كۆكس) لە مۆزەخانەی (وایڵدنشتاین) ئەم تابلۆیە دەكڕێت .

بڕیارە لە 11ی نۆفەمبەری ئەمساڵ لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا ئەم تابلۆیەی ڤان كوخ بخرێتە ڕوو, هەروەها چەند كارێكی هونەری دیكەی (ئیدوین ئاڵ كۆكس) كە ئەمساڵ لە تەمەنی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top