چه‌مچه‌ماڵی ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت
چه‌مچه‌ماڵی ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی چه‌مچه‌ماڵ له‌م وه‌رزه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان پلان وبه‌رنامه‌ى تازه‌ى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان بچێته قۆناغێكى تر‌ى كێبڕكێ كردن له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته تر له خوله‌كانى كوردستان، ئیداره‌ى یانه‌كه به‌فه‌رمى متمانه‌ى به‌خشیه راهێنه‌رى به‌توانا ئه‌رسه‌لان جه لالی راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و كوڕى شارى هه‌ولێر، ئیداره‌ى یانه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى بكات له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامه‌كانى له وه‌رزى رابردوو جیاوازتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: گرێبه‌ستى یه‌ك ساڵمان كردوه له‌گه‌ڵ یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ جگه له‌وه‌ش ده‌توانین گرێبه‌سته‌كه تازه‌ش بكه‌ینه‌وه، سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ى یانه‌كه گۆڕانكاری زۆر كراوه ته‌نیا 3بۆ4 یاریزانى وه‌رزى رابردوو ماوه‌ته‌وه، گۆڕانكارى له شێواز و پلان و تاكنیكی تیپ ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێ چه‌مچه‌ماڵ پشت ئه‌ستوور به ئیداره و یاریزان و سه‌رپه‌رشتیار و ستافی راهێنه‌ران و پاشان هانده‌ره بێ شوماره‌كه‌ى، چه‌مچه‌ماڵ ماره‌یه‌كى قورس بێ له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، وه بێجگه له ئه‌نجام ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت یانه‌ى چه‌مچماڵ جوانترین یارى پێشكه‌ش بكات، گوتیشى" یانه‌ى قه‌زا و ناحییه‌كان له رووى دارایی گرفتى هه‌یه، به‌ڵام پشت به‌خوا و به یه‌كریزی نێوان هه‌موو لایه‌ك ئه‌و به‌ربه‌سته‌ش ده‌شكێنین، له باره‌ى هێنانى یاریزانى پیشه‌گه‌ریش بۆ ریزى یانه‌كه ئه‌رسه‌لان جه‌لال گوتى" تا بتوانین پیشه‌گه‌ر ناهێنین پشت به یاریزانى گه‌نج ده‌به‌ستین كه متمانه‌مان پێیان هه‌یه، به‌ڵام له كاتى زه‌روریه‌ت ئه‌وه قسه‌یه‌كى تره، ده‌مانه‌وێ ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ته‌واوى جیاواز بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه، جگه له‌وه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌م وه‌رزه ژماره‌یه‌كى قورس بین له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان و هه‌رچى له‌توانامان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشێكى شایسته پێشكه‌شى هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی