ناوه‌ستم تا ده‌گه‌مه ئامانجه‌كه‌م
پریڤه رزگار یاریزانى تۆپى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
ناوه‌ستم تا ده‌گه‌مه ئامانجه‌كه‌م
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى به یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن له شارى سلێمانى، تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان پریڤه رزگاره ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2005ى شارى سلێمانیه جگه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ هیچ یانه‌یه‌كى تر یارى نه‌كردوه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپی باله چۆن ده‌بینى ؟
-ئاستى یارى باله له كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام هه‌ندێك پێویستى به به‌ره‌ووپێشچوونى زیاتر هه‌یه كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌م یارییه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته قۆناغی باشتر.
*كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تى تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-بێگومان كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه، چونكه كاتێ: یاریزان به‌رده‌وامه له راهێنانه‌كانى و هه‌ر خولێك نه‌بێت بۆ به‌شدارى كردن یاریزان تووشى بێ هیواى ده‌بێت، زۆر كات بڕیارى وازهێنانى یه‌كجاره‌كى ده‌دات.
* چى بكرێت بۆ زیاتر گرنگیدان به‌م یارییه له شاره‌كان؟
- یاری باله‌ى كچان له شاره‌كانى كوردستان گرنگى پێدراوه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه، به هیواى ئه‌وه‌ىم خول و پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر ئه‌نجام بدرێت .
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى باله له چى ده‌بینى؟
- هه‌ندێك له گرفته‌كانى ئه‌م یارییه له خێزانه‌كانه كاتێك رێگه به كچه‌كانیان ناده‌ن بۆ ئه‌ئه‌وه‌ى ببنه یاریزان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گرفت له به‌رده‌م گه‌شه سه‌ندنى ئه‌م یارییه.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-من كه ده‌ستم به‌م وه‌رزشه كردوه حه‌ز و خولیایى ئه‌و وه‌رزشه‌م هه‌بووه، بۆیه وه‌ك هه‌موو یاریزانێكى دیكه خه‌ون و ئامانجى خۆم هه‌یه هه‌وڵ ئه‌وه ده‌ده‌م ببمه باشترین یاریزان رافع له كوردستان و عێراق، بێگومان ناوه‌ستم تا ده‌گه‌مه ئامانجه‌كه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له كوردستان یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- نه‌خێر بۆ زۆر كات گونجاو نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرنگییه‌ى به یاریزانه كورده‌كانى خۆمان بده‌ین پێویستمان به یاریزانى بیانى نییه.
*چۆن بوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیت هه‌ڵبژارد؟
- سه‌ره‌تاى ده‌ست به وه‌رزش كردنم ئه‌و یانه‌یه‌م هه‌ڵبژاردوه به تۆپى پێى ده‌ستم پێى كرد، دواتر هاتمه باله‌ى هه‌مان یانه.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-زیاتر گرنگى بده‌ن به كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى به تایبه‌ت بۆ كچان، چونكه وه‌ك ده‌بینین ئێستا خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان زیاتر بۆ كوڕانه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مى هه‌یه بۆ خولى كچان.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت رۆژێك له رۆان هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ؟
-ئه‌وه هیواى من و هه‌موو كچه یاریزانێكه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى بكات.
*هیچ گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه له یانه‌كانى تر؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر ، چونكه ماوه‌یه‌كى كه‌مه له‌م وه‌رزشه‌م.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى و ناوه‌خۆیی سه‌رسامی؟
- له جیهان به زایتسیڤ و سه‌یید مه‌عروف له كوردستانیش به مامۆستا عه‌لی ته‌ها هیوادارم بگه‌مه ئاستى ئه‌وانه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى كه ئه‌نجامى ده‌دات بۆ وه‌رزشكارانى كوردستان جێگاى ده‌ست خۆشییه.سوپاس بۆ راهێنه‌ر و خانه‌واده‌كه‌م بۆ پشتگیری به‌رده‌وامیان.