توركیا بەرپەرچی هەموو هەڕەشەیەكی یەپەگە لە سووریا دەداتەوە

توركیا بەرپەرچی هەموو هەڕەشەیەكی یەپەگە لە سووریا دەداتەوە

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی سوورە لەسەر  ئەنجامدانی ئەوەی كە زۆر پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی ، ئەم لێدوانەش دوای ئەوە دێت كە  هێرشەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر سنوورەکان زۆر تاوی سەندووە.

پێشتریش ڕەجیب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە تووڕەییەوە  ئاماژەی بەوە كردبوو كە ئەنقەرە لۆمەی یەپەگەی کردووە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشەی کە بووەتە هۆی کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا. دەشڵێت كە توركیا كاردەكات بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لە باکووری سووریاوە سەرچاوەیان گرتووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسەكەیدا لە ئەنقەرە چاوش ئۆغڵو ڕوونی كردەوە كە ئەمریکا و ڕووسیا بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر بۆ دڵنیابوون لە کشانەوەی یەپەگە لە ناوچە سنووریەکانی سووریا.

شایانی باسە یەپەگە کە لە شەڕی داعشدا هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو لەلایەن تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆستی دادەنرێت.

Top