سامسۆنگ دوو مۆبایلی گالاکسی Z Fold3 وZ Flip3 5G دەخاتە روو

سامسۆنگ دوو مۆبایلی گالاکسی Z Fold3 وZ Flip3 5G دەخاتە روو

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان نەوەی نوێی مۆبایلی گالاکسی Z Fold3 5G و Z Flip3 و کاتژمێرەکانی Watch4 و Watch4 Classic و بیستۆکی گالاکسی ڕادەگەیەنێت، کە بە بەناوبانگترین و کێش کەمترین دادەنرێت تا ئێستا لە عێراق. ئامێرەکان لە دوای داواکاری زۆری پێشوەختە لە ئێستادا لەبازاڕی عێراق بەردەستن.

کاتێک گالاکسی Z Fold3 دەکڕیت ئەوا بیستۆکی Level U2 و بارگاویکەری بێتەلی سیانی و Starter kitی نایاب کە لە بەرگی پاراستنی مۆبایل و بارگاویکەری 25 وات پێکهاتووە بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ گەرەنتی مۆبایلەکە بە خزمەتگوزاری Samsung care+، بەڵام کاتێک گالاکسی Flip3 Z دەکڕیت ئەوا بیستۆکی Level U2 و بارگاویکەری 25 وات و بەرگی پاراستنی مۆبایل و گەرەنتی مۆبایلەکە بە خزمەتگوزاری Samsung care+.

گالاکسی Z Fold3 5G: دیزاین کراوە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر بۆ ئەنجامدانی کارەکانت بە خێراتر، و چێژوەرگرتن لە یارییەکان. یەکەم ئامێری چەماوەیە کە بە پاڵپشتی S Pen دێت، کە ئاسانکاری بۆ نووسینی تێبینیەکان دەکات لەکاتی جوڵەدا. بەم شێوەیە: ئەم دیزاینە وا دەکات کە بتوانیت مۆبایلەکە بە نیوە بەکاربهێنیت، کە دەتوانیت نیوەی یەکەم بەکاربێنیت بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی، و تێبینی بنووسیت بە بەکارهێنانی S Pen لە نیوەی خوارەوەدا بە دوو جار کرتە لەسەر شاشەکە.
پێنوسی S Pen Fold و S Pen Pro – هەردوو مۆدێلی پێنوسی S Pen تایبەتمەندی نایاب پێشکەش دەکەن کە بە تەواوی لەگەڵ Z Fold3 دەگونجێت. S Pen Fold دەکرێت پەیوەست بکرێت بە Z Fold3، بەبێ بلوتوس Bluetooth. لەلایەکی ترەوە، پێنوسی S Pen Pro پەیوەستبوونی بلوتوس بەکاردێنێت، و دەکرێت لە نێوان Z Fold3 و ئامێری تری سامسۆنگ گالاکسی بگۆڕدرێت.

گالاکسی Fold3 5G Z لەگەڵ شاشەی سەرەکی 7.6 ئینجی و کامێرای سێڵفی ژێر شاشە بەردەستە، تەنها پێویستە مۆبایلە چەماوەکە بکەیتەوە و وێنەی سێڵفی بگریت بە تایبەتمەندیە زۆرەکانی کامێرای Z Flip3، بۆ بەدەستهێنانی وێنە بە کوالێتی ستۆدیۆ، کاراکردنی دۆخی "نەرم" بەکاربێنە، بۆ چێژبینین لە بڵاوکردنەوە و هاوبەشکیردن بە ڕێژەی نوێبوونەوەی خۆگونجێنەری شاشە بە بڕی 120 هێرتز.

مۆبایلی Z Flip3ی نوێ بە شێوەیەکی ئاسانتر بۆ پارەدان و یاری کردن و پشکنینی ئاگانامەکان دێت، ئەمەش لەگەڵ شاشەی بەرگیی گەورەتر کە پێویستت بە کردنەوەی مۆبایلەکەت نیە هەموو جارێک. ئەمەش هاوسەنگییەکی نموونەییە لە نێوان کەشخەیی و لایەنی کرداری مۆبایلەکە، کە وای لێ دەکات زیاتر لە مۆبایلێکی چەماوە بێت، بەڵکو دەربڕین لە مۆدێرنیی و نوێگەریش بێت.


کاتژمێرەکانی Watch 4 و Watch 4 Classic: ڕاگەیەندران دوای دەوڵەمەندکردنیان بە ئامێر و سیستەمی کارپێکردنی نوێ و پەرەپێدراو، هەروەها چارەسەرکەرێکی نوێی بەهێز کە ڕێگە بە گۆڕینی خێرا و نەرم دەدات لە نێوان کاربەرنامەکاندا. جگە لە کۆمەڵە پێوانەکانیان کە گرنگترینیان تایبەتمەندیەکانی پەیوەندیدار بە تەندروستین، دوو کاتژمێری نوێ لەگەڵ تایبەتمەندی زیادە دێن، وەک بەرنامەکانی شیکردنەوەی پێکهاتەی جەستە بۆ پێوانەی گشتگیرتر و وردتر لە تەندروستی گشتی کەسەکان.
کاتژمێری گالاکسی Buds2: ئەم بیستۆکانە کەمترین کێش و بچووکترینن لە زنجیرەی هەموو گالاکسی Buds، ئەم بیستۆکانە داینامیکی ئاڕاستە دووانەیین، هەروەها بڵندگۆی هەیە بۆ دەنگی پاکی بەرز و دەنگێکی تری بۆ داپۆشینی دەنگی قووڵ، بۆ دڵنیابوون لە دروستکردنی دەنگێکی دەوڵەمەند و هاوسەنگ لە کۆتاییدا.

Top