پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ هەفتەی پێنجەمی فیلمێكی كوردییە

پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ هەفتەی پێنجەمی فیلمێكی كوردییە

هێشتا پڕۆژەی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بەردەوامەو بڕیارە بۆ هەفتەی پێنجەمی فیلمی سینەمایی كوردی نمایش بكات .

لە شاری سلێمانی بە هاوبەشی سینەما سالم و ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ پڕۆژەی (خێزان و سینەما)ڕاگەیەندرا و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 14/10/2021 بۆ هەفتەی پێنجەم بە فیلمی كوردی (شوێنێك بۆ یاری) پێشوازی لە خێزانان بكات, ئەم فیلمە لەلایەن شەوكەت ئەمین كاری دەرهێنانی ئەنجامدراوەو هەریەك لە شوان عەتوف و ڕۆژان حەمەجەزا ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەن .

لە كۆتایی هەموو هەفتەیەك لە سینەما سالم لە دوو كاتی جیاوزدا فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت, بۆ فیلمی ئەم هەفتەیەش 3ی پاشنیوەڕۆ و 8ی شەو دیاری كراوە .

شایەنی باسە.. پڕۆژەی (خێزان و سینەما) كە چالاكییەكی هونەرییەو یەكێكە لە كارەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری گشتی و كەلتوور و هونەری كوردی, ئەم پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە لە دوو كاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر فیلم نمایش دەكات, ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەمادا, هەروەها بیرخستەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی كەلتوور و ڕووناكبیری .

ئاسۆ كاكەیی

Top