هونەرمەند فاخیر ئەحمەد سنجاوی كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند فاخیر ئەحمەد سنجاوی كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ چوار شەممە 13/10/2021 هونەرمەندی كورد (فاخیر ئەحمەد سنجاوی) كۆچی دوایی كرد, بەم بۆنە خەمناكەوە لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویان كردەوە..

بەداخەوە ئەمڕۆ هونەرمەند فاخیر ئەحمەد سنجاوی بەکارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.. بەناوی هەموو ئەندامانی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین.. خوای گەورە سەبوری ئێمەو بنەماڵەکەیان بدات..

انا الله وانا اليه راجعون

‌ هیوا سعاد یونس

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

هەروەها ژمارەیەك هونەرمەندی كورد هاوخەمی خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەربڕی لەوانەش, شانۆكارو دەرهێنەر(ئەرسەلان دەروێش), خانمە شانۆكاری (تریفە جەمال), هونەرمەند و نووسەر (كامەران حاجی) .

 

ئاسۆ كاكەیی

Top