سەرکردەکانی تاڵیبان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا لە دەوحە کۆدەبنەوە

سەرکردەکانی تاڵیبان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا لە دەوحە کۆدەبنەوە

 

دوێنێ  (سێ شەممە ) چەند سەرکردەیەکی تاڵیبان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا لە شاری دۆحەی قەتەر کۆدەبنەوە.

ئەمیر خان موتقی، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا کۆ دەبینەوە چاوپێکەوتنی ئەرێنیمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی دیکە هەیە"  لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دیاری نەکرد کە لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە لە یەکێتیی ئەوروپا.

گوتیشی ئێمە پەیوەندیی ئەرێنیمان دەوێت لەگەڵ هەموو جیهان و باوەڕیشمان بە پەیوەندییە نێونەتەوەییە هاوسەنگەکان هەیە، پێمان وایە کە ئەو جۆرە پەیوەندییە هاوسەنگە دەتوانێت ئەفغانستان لە نائارامی ڕزگار بکات"

تاڵیبان کە لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە لە ئەفغانستاندا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، هێشتا لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە بە ڕەسمی نەناسراوە  بەڵام لەگەڵ جدیتربوونی قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا، مانۆڕی دیپلۆماسیی لە زیادبووندایە.

تاڵیبان بۆ یەکەم جار ڕۆژی شەممە لە دەوحە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کۆبووەوە لەوەتەی هاتوونەتە سەر دەسەڵات،  وەزیری دەرەوەی تاڵیبان داوای لە ئەمەریکا کرد " پەیوەندیی باش" دابمەزرێنێت و حکومەتی ئێستای ئەفغانستان تێک نەدات.

قەتەر لە دوای چەندین ساڵ لە میوانداریکردنی گفتوگۆکانی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا، بەردەوامە لە ڕۆڵی سەرەکیی نێوەندگیری جێ بەجێ كردنی پەیمانی  نێوان گروپەکە و ڕۆژئاوا.

هاوکات دوێنێ چەند سەرکردەیەکی تاڵیبان لەگەڵ جاسپەر ویک نێردراوی تایبەتیی ئەڵمانیا بۆ ئەفغانستان و شاندی یاوەری لە دۆحە کۆبوونەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top