رەنگە پێشنیازكراوەكانی سووراوی لێو

رەنگە پێشنیازكراوەكانی سووراوی لێو

لەگەڵ گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا، كە بەرەو فێنكی ڕێگە دەگرین، پێویستە گۆڕانكاری لە كەرەستەو ماكیاژەكاندا بكرێت، بەهۆی ئەوەی ئەو كەرەستانەی بۆ وەرزی گەرما شیاون، بۆ كەشی فێنك ناگونجێن، سووراوەكان دیارترین نموونەی بەرچاون و، پسپۆڕانی جوانكاری چەند ڕەنگێكیان بۆ نێوان وەرزی هاوین و پاییز داناوە، كە لە نێوان ڕۆجی كلاسیك و ڕۆجی ئاساییدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها چەند ڕەنگێكی دیكەی تایبەتیان بۆ سووراوەكان هەڵبژاردووە، كە ئەوانەن: سەرەتا ڕەنگی سووری بێرگەندی تۆخ، مۆدێكی ناسكە كە بۆ دەرچوون و كاتی دەوام شیاوە، ڕەنگی سووری فراولە(شلك) بۆ یاد و بۆنەكان گونجاوە، ڕەنگی سووری خۆخ كە دەتوانی بۆ دەرچوونی شەوانە و میوانی لە لێوت بدەیت، كە ڕەنگێكی هێمن و لەسەرخۆیە، لەگەڵ ڕەنگی هەموو پێستێك دەگونجێت، ڕەنگی نیۆد، كە وەك شینی كراوە وایە و، ماركەی كلینیك بۆ سووراوەكانی داناوە، سەرنجڕاكێش و نایابە، بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر لێو دەمێنێتەوە، دەتوانی بۆ گەشت و سەیران و شوێنی دوور لە لێوتی بدەیت، ڕەنگی وەنەوشەیی تۆخ، مۆدێكی نایابە كە شانێل بە ڕەنگی سووراوی خۆی داناوە، لەگەڵ ڕەنگی پێست خۆی دەگونجێنێت، هەروەها دەتوانی لەگەڵ ڕەنگی جل، یان ئێكسسوارەكان هاوتایان بكەیت.

Top