گوارەی چوارگۆشە و نەخشدار لە گوێچكە بكە

گوارەی چوارگۆشە و نەخشدار لە گوێچكە بكە

هەردەم هەوڵبدە خشلەكانت لە مۆدی جیاواز بن لەوانەی كە باون، بۆ ئەوەی لەگەڵ كەسانی دیكە جیاوازییەك لە كەرەستەكانتدا بەدی بهێنیت، گوارە گرنگترین خشڵەكانی ڕوخسارە، بە بوونی گوارە لە گوێچكەكانت مۆدێكی ناسك بۆ ڕوخسارت بەدی دەهێنیت، لە هەڵبژاردنی گوارەدا هەمیشە چاوكراوە بە، دیاترین مۆدەكانی گوارە لەو وەرزەدا بریتییە لە گوارەی چوارگۆشە بۆ وەرزی هاوین، بە مەرجێك بچووك و ورد بن، نەوەك هێندە گەورە بن كە ڕوخسارت تێك بدات. پێشتر گوارەی بازنەیی، یان نیو ئەڵقە باو بوون، كەچی لە مۆدە تازەكاندا گرنگی بە گوارەی چوارگۆشە دراوە، ئەو مۆدە سەرەتا لەلایەن ماركەی (لویس ڤیتۆنی فەڕەنسی و تیفانی ئەند كۆ و كارتێر) كاری لەسەر كراوە، تا ببێتە مۆدی سەردەم، مەبەستیش لەو داهێنانەی گوارەی چوارگۆشەدا، كە ساڵانی هەشتاكان باو بوون، وەك گێڕانەوەی مۆدی پێشووە بۆ ئەوەی لە سەردەمی ئێستادا باو بێت، ئەو جۆرە مۆدەیە بۆ گشت كەش و شوێنێك دەگونجێت، بەڵام مەرجە ڕەنگەكەی بەپێی ئەو شوێنە و جلەكانت گونجاو بن، ئەگەر گوارە چوارگۆشەكان كەمێك نەخشداریی پێوە دیار بێت، مۆدێكی سەرەنجڕاكێشتری لێ دەردەچێت.

Top