بۆ گەشتكردن لە رێگەی فڕۆكەخانەوە چەند بڕیارێك درا

بۆ گەشتكردن لە رێگەی فڕۆكەخانەوە چەند بڕیارێك درا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی گەشتكردنی هاووڵاتییانەوە بڕیار لەسەر چەند رێنمایەك دەدات.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت و ئاگاداری هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی دەکاتەوە ئەگەر کەسێك بیەوێت گەشت بکات، ئەگەر ڤاکسینیشی وەرگرتبێت پێویستە پشکنینی کۆرۆنا بکاتەوە، بەڵام ئەگەر کەسێك لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە بۆ هەرێم و ڤاکسینی وەرگرتبێت ئەو كەسە پێویستی بە پشکنین نییە.
هاوكات باس لەوەشكراوە بۆ ڕۆیشتن لە رێگەی فڕۆكەخاتەوە لە کاتی گەشتکردن ئەوە ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە(72) کاتژمێر پشکنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجامدابێت و دەرئەنجامەكەشی (negative)بێت، هەروەها هیچ كەسێك لەکاتی گەشتكردنی لەفرۆكەخانەوە تەنیا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی( (PCRهەیە كە دەبێت لە یەکێك لە نەخۆشخانە حکومییە ڕێگەپێدراوەکان بۆی ئەنجامدرابێت.
هاوكات بۆ ئەو كەسانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە بۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە ئاماژە بەوەكراوە ئەو ھاوڵاتییانەی دێنەوە بۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەبێت بەڵگەی پشکنینی (negative)یان (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەبێت لەو كاتەدا ڕێگە پێدراوە كەسەكە بەئاسای بێتە ناو ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داخێڵبوونیان ئەوە تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام دەدەن.

Top