10 کیلۆ مادەی هۆشبەر لەسنووری ئیدارەی سۆران دەستی بەسەرداگیرا

10 کیلۆ مادەی هۆشبەر لەسنووری ئیدارەی سۆران دەستی بەسەرداگیرا

سێشەممە 12/10/2021 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بەئاسایشی گشتی پاریزگای هەولێر رایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە 12/10/2021 لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە سنووری سۆران توانرا دەست بەسەر(10)کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین بگیرێت. هەروەها لەمبارەوە تۆمەتبارێك بەناوی ( د . أ) كە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ڕانیەیە دەستگیر کرا كە ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان دۆسیەی بۆ کراوەتەوە ئینجا لەلایان دادوەری لێكۆلینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكە دەست بە لێكۆلینەوە دەكرێت.

Top