سامسۆنگ سوپرایز لەسەر کۆمەڵێک لە تەلەفزیۆنەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنێت

سامسۆنگ سوپرایز لەسەر کۆمەڵێک لە تەلەفزیۆنەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی ئۆفەری بەهێز و دیاریی بێبەرامبەر لەسەر کۆمەڵێک لە تەلەفزیۆنەکانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە عێراق ڕاگەیاند، کە ئەم ئۆفەرانە بە تایبەتی لە پێشانگاکانی "بەیاد" بەردەستن وەک بریکارێکی باوەڕپێکراوی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە سەرانسەری عێراقدا.

ئۆفەرە نوێکان بریتین لە داشکاندنی نایاب تا ٪11 لەسەر نرخی ئەم تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ: QLED 4K, Crystal UHD, QLED 8K, هەروەها دیارییەکی بێبەرامبەر کە بریتیە لە Soundbar لەکاتی کڕینی هەر جۆرە تەلەفزیۆنێک کە پێشتر ئاماژەی پێکراوە. بە گوێرەی سامسۆنگ، ئۆفەرە نوێیە تایبەتەکان لە بەرواری 22ی ئەیلولەوە دەستی پێکردووە و تا 20ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

ژانگ سەبلی ، بەڕێوەبەری گشتی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی، ڕایگەیاند: "بازاڕی عێراق بازاڕێکی زۆر گرنگە بۆ سامسۆنگ، بۆیە ئێمە بەردەوامین لە پێشکەشکردنی چەندین ئۆفەری بێ وێنە بۆ کڕیارە تایبەتەکانمان لە عێراق، ئێمە هەوڵ دەدەین کڕیارەکانمان ئەزموونێکی کڕینی تەواو بێ وێنە و سەرسوڕهێنەریان هەبێت بە هاوکاری یەکێک لە بریکارە باوەڕپێکراوه‌كانمان کۆمپانیای "بەیاد" و بەڵێنی ئۆفەری و پێشنیاری زیاتر و جوانتر بە کڕیارەکانمان دەدەین لە ماوەی داهاتوودا".

کۆمپانیای بەیاد یەکێکە لە بریکارە باوەڕپێکراوەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە عێراق، کە 9 هۆڵی پێشانگای لە سەرانسەری عێراقدا هەیە و بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشکراوە: بەغدا، بەسرە، کەرکوک، موسڵ و شارەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی، هەولێر و دهۆک). و کۆمپانیای بەیاد بەرەو پلانی فراوانکردن هەنگاو دەنێت بۆ گەیشتن بە 12 هۆڵی پێشانگا تا کۆتایی ساڵی 2021.

شایه‌نی باسە کۆمپانیای بەیاد وەک بریکاری باوەڕپێکراوی سامسۆنگ ئەلکترۆنیکس لە عێراق، لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکێک لە گەورەترین پێشانگاکانی لە بەغدای پایتەخت کردەوە، کە ئەم پێشانگایە وەک وێستگەیەکی گشتگیرە بۆ کڕین بە جۆرێک کە لیستێکی فراوان لە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی سامسۆنگ لە یەک شوێندا دابین دەکات.

Top