ئیسرائیل و ئەڵمانیا  لە سەر مەسەلەی ناوکیی ئێران و فەلەستینییەکان ناكۆكن

ئیسرائیل و ئەڵمانیا  لە سەر مەسەلەی ناوکیی ئێران و فەلەستینییەکان ناكۆكن

ئانگێلا مێرکل لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەفتالی بێنێت، دوای سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ڕایگەیاند كە ئەڵمانیا هەر لەسەر بەڵێنی خۆی دەمێنێتەوە کە رێکەوتنی نێونەتەوەیی ناوکی لە گەڵ ئێران نوێ بکاتەوە، هەر چەندە لە سەر بابەتەکانی پرۆگرامی ناوکی ئێران و دامەزراندنی وڵاتێکی فەلەستینی ناکۆکییان هەبوو.

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە  کە وڵاتەكەی باوەڕی وایە چارەسەری دوو وڵات هەروا باشترین رێگا بۆ کۆتایی پێهێنان بە کێشەی دەیان ساڵەی ئیسرائیل لە گەڵ فەلەستینییەکانە.  پێی وایە لە سەر ئەم بابەتە، ئەگەر چی لە ئەم قۆناخەدا وێدەچێت بێ هیوا بێت، بەڵام بیرۆکەی چارەسەری كێشەی دوو وڵات نابێت لەسەر مێزی گفتوگۆ لاببردرێت.

لەلای خۆشیەوە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل  ڕوونی كردەوە كە بە پێی ئەزموونی ئەوان مانای وڵاتێکی فەلەستینی زۆر وەک دامەزراندنی وڵاتێکی تێرۆر وایە، بەڵام لەجیاتی ئەوە ئامادەیە کە هەنگاوی بە کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی فەلەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەزە بگرێتە بەر.

 

 

Top