مشاوەش بوونی ناوێت کاکەلوقمان مێژوو ژمارەی خیانەتەکانی ئێوەی تۆمار کردووە

مشاوەش بوونی ناوێت کاکەلوقمان مێژوو ژمارەی خیانەتەکانی ئێوەی تۆمار کردووە

 

منیش نەم دەویست لەھەلمەتی ھەلبژاردن ھیچ وولامێک بدەمەوەبەپابەندبوون بەبریاری جەنابی سەرۆک بارزانی ،چونکەخەبات وتێکۆشانی پارتی ھێندەزۆرن مروڤ زۆربەشانازییەوەدەتوانێت باسیان بکات ،بەلام کاتێک بینیم لقمان وەردی گلەیی دەکات لەخۆمشەوەش کردنی پارێزگاری ھەولێر کە چەند راستێکی خستۆتە روومنیش ویستم لەخۆمشاوەش کردنەکەی ئەو تێبگەم ...
بۆیەش تەنھابەم چەند دێرەییەچەندراستێک بەبیری ئەووھاوبیرانی دێنمەوە...
بەداخەوەوەک پیشەی ھەمیشەیان دەیانەوێت بەدژایەتی پارتی بازاری ھەلبژاردنی خۆیان گەرم بکەنەوەبۆیەش بینیمان چۆن ھەرجارەوبەشێوازێک پەلاماری پارتی دەدەن ئەوەش گەورەیی پارتی دەردەخات،ئەوان دروستبوونەبۆدژایەتی ئێمەش دروستبوونەبۆئازادی کوردستان وبنیاتنانی وولاتێکی ئاوەدان وخۆشگوزەران.
ڕەنگە بیریان چووبێت باسی خیانەتەکانی شەستەکان تاکو 16 ی ئۆکتۆبەر بکەن بیریان چووە باسی فرۆشتنی کەرکوک بکەن بە ئیمزای 36 ئەندامی سەرکردایەتیان ، بیریان چووە باسی دزی لەخاڵە سنوریەکان و قاچاخچێتی و مافیاگەری و هەڕەشەلێکردن و چاوسورکردنەوەو جاسوسی کردن بەسەر یەکیانەوە بکەن باسی هەمووی ناکەین ئەمانە تەنها لە دەمی خۆیانەوە بیستوومانە سەرچاوەکانی ئەم قسانەشمان ڕێک ڕاگەیاندنەکانی خۆیانن وە باشترین بەڵگەکانیش لە سەر دەمی حکومڕانی سەرانی یەکێتی خودی قسەکان و دیمانەکانی پاڤڵ تاڵەبانی یە ڕاستی و دروستی حوکمڕانی پارتی و ئارامی هەولێر خودی قوباد تاڵەبانی لەهەموویان باشتر دەیزانێ بەڵام دڵنیام بەهەڵەداچووەو پاش چەند ڕۆژێکی تر دەڵێ وامزانی ڕادیۆبوو بۆ سولح کردنیش ئەبێ ئەمجارەیان نورەدینیش بێت ، ئیدی باسی هەرزەکارەکانی تازە پێگەیشتوو هەرناکەین چونکە ماویانە بگەنەئاستێک کە چۆن باسی پارتی بکەن ،دڵنیام پاش چەند ساڵێک دەگەنە ڕاستیەکان و وەک مەلابەختیاری خۆیان وتی ئێمە قەت دژایەتی پارتی ناکەین و لەخۆمانیان تورەناکەین.
ھەرکەسێک بیەوێت باس لە مێژوو بکات باشترە بچێتەوە قۆناغی سەرەتایی و دووبارە مێژوو بخوێنێتەوە ئینجا بۆی دەردەکەوێ کێ بەرامبەر مێژوو شەرمەزار دەبێت و شەرم لە ژمارەکان دەکات.
بۆیەخۆت مشاوەش مەکەکاکەی وەردی سەبرت ھەبێت چەند رۆژێکی کەم ماوەئەوجابۆت بەدیاردەکەوێت گەرئەم جارەش لەرۆژی دەنگدان تەزویرنەکەن چۆن گۆرانکاری گەورەلەرێزبەندی لایەنەکان دروست دەبێت...

Top