20 ساڵ سزای زیندانی بەسەرچەکدارێكی پێشووی سربیادا سەپێندرا

20 ساڵ سزای زیندانی بەسەرچەکدارێكی پێشووی سربیادا سەپێندرا

 

دادگای پریشتینا سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر چەکدارێکی پێشووی سەر بە سربیادا سەپاند بە تاوانی كوشتنی خەڵك لە جەنگی کۆسۆڤۆ.

ئەو تۆمەتبارە کە ناوی لە دادگادا ئاشكرانەكراوە و تەنیا سەرەتای ناوەکەی ( جی ، ئێس ) بڵاوکراونەتەوە، بە تاوانی کوشتن لە شەڕی کۆسۆڤۆدا دەستبەسەركراوە.

دادگا گوێی لە قسەی شایەتحاڵەكانی ئەو تۆمەتبارە بوو و لە کۆتاییدا ئەم بڕیارەی دەرکرد،  لە حاڵەتێکدا، تاوانبارەکە لە سێ شوێن و كاتی جیادا 12 پیاوی ئەلبانیی کوشتووە و دوای ئەوەی چووەتە ناو ماڵەکانیان،  داواکاری گشتی لە دۆسیەکەدا دەڵێت: ئەو پیاوە تاوانبارە ژن و منداڵەکانی ناچار کردووە کە شایەتحاڵی کوشتنی پیاوی ئەو خێزانە بن.

تاوانبار کە لە چەند پۆستێکی جیادا خزمەتی کردووە، لەوانەش پۆلیس، سوپا ، لە مانگی نیسانی ساڵی 1999 لە کاتی هێرشکردندا لە گوندەکانی ئسلۆڤی، تربوچ لە ناوچەی لیپجان، لە کۆسۆڤۆ ئەو تاوانانەی ئەنجامداوە.

هەروەها تاوانبار تەقەی لە چەند ئەلبانییەک کردووە  و دەستڕێژیی گولـلەی لە خەڵكی دیكە كردووە  لە کاتی هاتن و چوون لە چیاکاندا.

لە حوكمی دادگادا هاتووە  ئەو تاوانانەی ئەو پیاوە ئەنجامی داون، بە هاوکاریی خەڵکی دیکە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیین.

تاوانبار لە ساڵی 2019 دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوە و دادگاییکردن، دواجار سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

لە مانگی شوباتی 1998 تا حوزەیرانی 1999 لە کۆسۆڤۆ کە بە شەڕی کۆسۆڤۆ ناسراوە شەڕی چەکداریی بەرفراوان ڕووی دا  لە کاتی پێکدادانەکاندا سوپای کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤا کە لەو کاتەدا سربیا و مۆنتینگرۆ لە خۆدەگرێت، هێرشیان کردە سەر گرووپە یاخیبووەکانی ئەلبانیا لە کۆسۆڤۆ دەستڕێژی گوللە كران.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top