لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتووە كە ڤاكسینی ڤایزەر كاریگەریی 90%ی  هەیە 

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتووە كە ڤاكسینی ڤایزەر كاریگەریی 90%ی  هەیە 

 

لە ڕاپۆرتێكی توێژەرانی کۆمپانیای فایزر و سەندیکای چاودێریی تەندروستیی کایزەربنکە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاتووە دوای ئەوەی كە بەپێی توێژینەوەێكی نوێ دەركەوتووە کە ڤاکسێنە دووانەکەی دژی کوڤید ١٩ کە لە لایەن کومپانییەکانی فایزەر و بایونتەک بەهەم هێنراون  تا 90% کاریگەرییان هەیە کە ناهێڵن تا شەش مانگ ئەو كەسە بكەوێتە نەخۆشخانەوە، بە مەرجێك دووەم ڤاکسینی لێ دابێت.

توێژینەوە نوێیەكە  لە هەمان رۆژدا خراوەتە ڕوو کە بەرهەمهێنەرانی ڤاکسێنەكە  لە بەشی یەکیەتیی ئەورووپا بە کارهێنانی ڤاکسێنی بەهێزکەری فایزەر- بایونتێکی کوڤید نۆزدەیان پەسند کرد بۆ ئەوانەی تەمەنیان ١٨ ساڵ و بەسەرەوەن. 

بەرپرسانی تەندروستی وردبینییان لە تۆماری پتر لە  ٣ ملیۆن کەس کرد ئەوانەی ئەندام بوون  و سەر بە بیمەی تەندروستی کایزەر بوون لە باشووری کالیفۆرنیا، ئەم وردبینییەش لە نێوان مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ و مانگی هەشتی 2021 ئامادەكراو ئەنجامەكەی بڵاوبووەوە.

 

 

 

 

Top