لە 10ی ئەم مانگەوە هاووڵاتیانی ئیسڕائیل دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئیمارات بكەن

لە 10ی ئەم مانگەوە هاووڵاتیانی ئیسڕائیل دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئیمارات بكەن

 

ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست بڵاوی کردەوەتەوە کە ئایڵێت شەیکد وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە  دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئەنجام درا، هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە 10ی مانگی تشرینی یەكەمەوە دەتوانن بە بێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزا بێت،سەردانی ئیمارات بکەن.

 

 ناوبراو ئاماژەشی بەوە كردووە كە ئەو گەشتیارانەی لەئیسرائیلەوە بۆ خوێندن یان کارکردن یاخود هۆکاری ئاینی یان چالاکیی خۆبەخشانە دەڕۆن بۆ ئیمارات، هێشتا دەبێت داوای ڤیزا بکەن، بەو پێیەش گەشتیارانی ئیسرائیلی و ئەوانەی بۆ بازرگانی دەچنە ناو ئیماراتەوە پێویستیان بە ڤیزا نابێت.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە هەردوو وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیل لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ڕێکكەوتنی ئەوەیان کرد کە گەشتیارانی هەردوو وڵات بە بێ ڤیزا بتوانن هاتوچۆی وڵاتی یەکتر بکەن، بەڵام بەهۆی یاسا و ڕێساکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دواخرا.

Top