پەرلەمانتارێكی كوردستان: خەڵكی سلێمانی پارتی هەڵبژێرن دەكەونە نێو نیعمەتەوە

پەرلەمانتارێكی كوردستان: خەڵكی سلێمانی پارتی هەڵبژێرن دەكەونە نێو نیعمەتەوە


هێڤیدار ئەحمەد لە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە خەڵكی سلێمانی دەكات كە دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن لەم هەڵبژاردنە تاكو بزانن دەكەونە نێو چ نیعمەتێكەوە.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان نووسینێكی كورتی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاو كردۆتەوە و وتویەتی: داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکەین با بۆ جارێکیش بێت پارتی ھەڵبژێرن تاوەکو بزانن دەکەونە نیو چ نیعمەتێکەوە.
هاوكات داوای لە خەڵكی شاری سلێمانی كردوە، كە دەنگ بە پارتی بدەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵتان پارێزراو بێت.
جەختی لەوەشكردۆتەوە، ئەگەر تەنیا یەك جار پارتی دیموكراتی كوردستان ھەڵبژێرن ئەوە لەپاشان دەزانن نیعمەت چییە و ئەوەی پێشتر چ نیقمەتێک بوو تێیدا بوون.
شایانی باسە خەڵكی سلێمانی نیگەرانییەكی زۆریان لە دواكەوتنی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی لە شارەكەیان هەیە، هەرچەندە كە لە ماوەی ڕابردوودا بودجەیەكی زۆر وەك هەموو شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی و سنوورەكەی تەرهانكراوە، گەرچی ئەو حزبەی لە شارەكە باڵادەستە و دەسەڵتدارنی ئەوێ ئەوە پارەكانیان بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاری سلێمانی خەرج نەكردووە.

Top