پیاوەكەی دەنگی داعش لە ئەمریکا دادگایی دەکرێت

پیاوەكەی دەنگی داعش لە ئەمریکا دادگایی دەکرێت

 

 

محەمەد خەلیفە، هاووڵاتییەکی سعودییە دانیشتووی کەنەدایە، بە تۆمەتی بیستنی دەنگی لەسەر چەندین پڕوپاگەندەی دامەزراندن و بانگێشە بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش، لە ئەمریکا دادگایی دەکرێت.

دەنگی ئەو بە زمانی ئینگلیزی بە لایەنی کەمەوە لە 15 ڤیدیۆی پڕوپاگەندەی گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا دەبیسترێت و داواکارانی گشتیش بە "دەنگی پشت توندوتیژییەکانی داعش" تۆمەتباریان کردووە.

زۆرێک لەو ڤیدیۆیانە بانگهێشتی گوێگران دەکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو داعش، لە هەندێکیش لەو ڤیدیۆیانە کوشتنی دڕندانەی زیندانیان و بارمتەگیراوەکان نیشان دەدەن.

محەممەد خەلیفە كە تەمەنی 38 ساڵە، ئەگەر تاوانەكانی بەسەردا بسەپێندرێت ئەوا ڕووبەڕووی زینداندانیی هەتا هەتایی  دەبێتەوە.

ئەو هەموو تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە بەردەم دادوەر دەربکەوێت بۆ ئەوەی کەیسەکەی ببینێت، کە تۆمەتباری دەکات بە پشتگیری کردن لە ڕێکخراوێ تیرۆریستیی داعش.

هەروەها داواکارانی گشتی محەمەد خەلیفە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: بەڵگەیان هەیە بە چەک هەڵگرتن بۆ داعش و لە کاتی پێکدادانەکەدا نارنجۆکی هاویشتووە بۆ سەرهێرشکەران کە بووە هۆی دەستگیرکردنی.

هەرچۆنێک بێت تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە ، لەوەدایە كە ڕۆڵی وەک وەرگێڕ و قسەکەر و کەسێک کێە كە دەستی هەبووە لە برەودان بە جموجۆڵ بۆ ڕێکخراوێ تیرۆریستی داعش.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top