دوو کچی تەمەن 5 ساڵ و 7 ساڵ ماوەی چەند ڕۆژێک لەگەڵ تەرمی دایکیان ژیاون

دوو کچی تەمەن 5 ساڵ و 7 ساڵ ماوەی چەند ڕۆژێک لەگەڵ تەرمی دایکیان ژیاون

 

دوو خوشک کە تەمەنیان 5 ساڵ و 7 ساڵە، چەند ڕۆژێکیان لەگەڵ تەرمی دایکیاندا لە شاری لومانی فەرەنسا بەسەربردووە.      

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرەنسا، ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەست داوە، لە شاری سی تی دیڤۆیەرەوە کۆچی کردووە بۆ فەرەنسا، تەمەنی 31 ساڵ بووە و بەهۆکاری سروشتییەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەی کە ئەو دوو خوشکە تێیدا دەخوێنن، پەیوەندی بە پۆلیس و داواکاری گشتییەوە دەکات دوای ئامادەنەبوونیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی بێ پاساو، ئەفسەرانی پۆلیس چوونەتە شوقەی خێزانەکە لە گەڕەکەکانی هەژارنشین  لە شاری لومان لە ڕۆژئاوای فەرەنسا.

کاتێک پۆلیس دەچێتە ناو شوقەکەوە، منداڵەکان بە ئەفسەرەکان دەڵێن: "دەنگە دەنگ مەکەن !  "دایکمان خەوتووە".

پزیشکی دادوەری ڕایگەیاندووە: کە ئافرەتە کۆچکردووەکە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە و گریمانەی کوشتن لەم کەیسەدا بە تەواوی بڕیاری لەسەر دراوە،  لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریدەخەن کە کاتی نێوان مردن و  دۆزینەوەی تەرمەکە 48 بۆ 72 کاتژمێر بووە.

ئەو دوو کچە لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ چارەسەری و تاقیکردنەوەی پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و دواتر بۆ هەتیوخانە تا ئەو کاتەی دۆسێیەکە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت،  داواکاری گشتی دەڵێت: دەبێت چەند ڕۆژێک لەگەڵ کچانی تەمەن 5 ساڵ و 7 ساڵ قسە بکات بۆ ڕوون كردنەوەی کەیسەکە  و لە ڕاستییەكان تێبگات.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top