له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن و فڕۆکەخانەکانیش دادەخرێت

له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن و فڕۆکەخانەکانیش دادەخرێت


هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی عێراق، دادەخرێن و گەشتە ئاسمانییەکان تێیاندا رادەگیرێت.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاندووە كە لە کاتژمێر(9)ی شەوی 9/10/2021 تا کاتژمێر(6)ی بەیانی رۆژی 11/10/ 2021 فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و هەموو عیراق دادەخرێن و گەشتەكانیان تێدا رادەوەستێت. ئەو داخستنەش بەهۆکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە كە لە رۆژی10/10/2021 ئەنجام دەدرێت و دەستەی باڵای فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هەموو فڕۆکەخانەکانیان لە داخستنەکە ئاگادار کردۆتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەوەش خستۆتەڕوو كە لەو ماوەیەی فڕۆکەخانەکان دادەخرێن ئەوە فڕۆکەخانەی هەولێر 67 گەشتی ئاسمانی هەیە و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هێڵە ئادسمانییەکان و دەستەی فڕۆکەوانی لەسەر هێلین تاوەكو قەرەبوو بكرێنەوە.
هاوكات پێشتر لێژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە لە رۆژی(9/10/2021)ەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ هەموو دەروازە سنوورییە وشکانی، ئاوییەكان و ئاسمانییەکانی هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دادەخرێن.

Top