سنوورەکانی ئوسترالیا لەدوای 18 مانگ بەڕووی گەشتیارانی نێودەوڵەتیدا کراوەن

سنوورەکانی ئوسترالیا لەدوای 18 مانگ بەڕووی گەشتیارانی نێودەوڵەتیدا کراوەن

 

ئێسکات مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کۆتایی بە قەدەغەکردنی گەشت ڕاگەیاند، کە ماوەی 18 مانگ بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.

ئەمەش ڕێگە بە زۆرێک لە ئوسترالییەکان دەدات کە لە دەرەوەی وڵات دەژین بۆ یەکەم جار لەوەتەی پەتای کۆرۆنا دەستی پێکردوە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

سەرەڕای یاسای داخستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانیی ئوسترالیا، پێویستە گەشتیارانی نێودەوڵەتی لە ویلایەتەکان کە زیاتر لە 80٪ ی دانیشتووان دوو ژەم ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ كەرەنتینە بکرێن.

گۆڕانکاری لە سیاسەتی گەشتی نێودەوڵەتیی ئوسترالیا زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا ڕوویدا.  زۆربەی خەڵک پێیان وابوو کە قەدەغە کردنەکە تا پێش هاوینی 2022 هەڵناگیرێت.

یەکەم ویلایەتی ئوسترالیا کە پێشبینی دەکرێت قەدەغەی گەشتی نێودەوڵەتیی هەڵبگرێت نیو ساوت وێڵز و پاشان ڤیکتۆریایە.

ئەمەش لەبەرئەوەیە كە هەردوو ویلایەت پەلەیان كردووە لە وەرگرتنی دوو دەرزی ڤاکسین بۆ 80٪ ی دانیشتوانەکانیان.

لە ویلایەتەکانی وەک ئوسترالیای ڕۆژئاوا و کوینزلاند، لەكاتی هاتنی گەشتیارەکان دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە هۆتێلێک کە نرخەکەی نزیکەی 2000 یۆرۆیە، كەرەنتین بکرێن.

ئوسترالیا درێژترین ماوەی كەرەنتینەی هەبوو  و توندترین رێنمایی لە کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنادا بە بەراورد بە وڵاتانی دیكە.

نیو ساوت وێڵز و ڤیکتۆریا و پایتەختی ئوسترالیا بەم دواییانە دەستیان کردووە بە کەم کردنەوەی سنووردارکردنی كەرەنتینەی توند، کە دوای چەند هەفتەیەک لە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەلدانی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئێسکات مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی: بە بەرگری كردن و ماوەی درێژكردنەوەی كەرەنتینە و داخستنی سنوورەکان زیاتر لە 30 هەزار کەس لەم ڤایرۆسە ڕزگاری بووە.

هەروەها گوتی کە ئابووری ئوسترالیا بۆ کاتی پێش ڤایرۆس گەڕاوەتەوە سەرەڕای سنورداربوونی نەخۆشیی کۆرۆنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top