كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بۆ ڕۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق پێویستیان بە قوتابخانەكانە كە بەم هۆیەوە دوو ڕۆژ دەوام لە قوتابخانەكان ناكرێت.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ ئامادەكاریی ڕۆژی هەڵبژاردنى پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە چەند ڕۆژێك پێویستمان بە قوتابخانەكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان هەماهەنگیمان كردووه بۆ ئەوەی قوتابخانەكان وەربگرین كە پرۆسەی دەنگدانیان تێدا ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بەوەی چەند رۆژ پێویستیان بە قوتابخانەكانە ئاماژە بەوەشكرا كە
لە 6/10/2021هوە دەست بە گواستنەوەی كەرهستەكانی هەلّبژاردن بۆ بنكەكانی دەنگدان دەكرێت كە قوتابخانەكان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراون و گونجاویشن و سێ ڕۆژ پێویستیان بە قوتابخانەكان هەیە، كه ئەو رۆژانەش ڕۆژانى 8 و 9 و 10ى مانگه، لەو رۆژانەش ئەوە ڕۆژێك هەینییە و خۆى پشووە، واتە قوتابخانەكان تەنیا دوو رۆژ دەوامیان تێدا ناكرێت.
هاوكات ئهوهش خراوەتەڕوو كه ڕۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق كه ڕۆژى 10/10/2021ه كە بەم هۆیەوە سهرجهم دامودهزگا حكوومییهكانیش پشووى فهرمی دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێن و ڕۆژێك لە دوای هەڵبژاردنیش هەر لەلایان وەزارەتی پەروەردەو ناوەندەكانی خوێند قوتابخانەكان ڕێكدەخرێنەوە و لە پاشان دەست بەپرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە.