نارین فەقێ سوپرایزی هەیە

نارین فەقێ سوپرایزی هەیە

بەبۆنەی 20 ساڵ خزمەت لە كاری هونەری, خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ(نارین فەقێ) سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

نارین فەقێ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەی پێدا دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ لە كاری هونەری, لە ئێستادا نارین كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێ كە ئاوازەكەی لەلایەن هونەرمەندی كۆچكردوو(زاهد بریفكانی) ئامادەی ئامادەكراوەو میوسیزیان(عەلی شاكر) كار لەسەر دابەشكردن و ئامادەكردنی میوزیكی ئەم گۆرانییە دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top