هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 1/2

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 1/2

پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە و كادر و ئەندامانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، كە داوای كردووە بانگەشەكان بە ئارامی بەڕێوەبچن، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێمن و دیموكراسییانە، وا دەكات هاووڵاتیان زیاتر لە كارنامە و بەرنامەی كاندیدەكانی پارتی تێبگەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

هونەرمەندان وەك چینێكی كاریگەری كۆمەڵگە، بەم شێوەیە باس لە گرنگیی بەشداریكرن لە هەڵبژاردن و، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دەكەن.

هونەرمەند قادر ئەسعەد: بۆ وەدێهێنانی مافە سەرەتایی و چارەنووسسازەكان بەشداربە لە هەڵبژاردن

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 1/2

مرۆڤ ئەگەر بیەوێت لە ژیانی خۆیدا پیادەی خەباتی دیموكراسی بكات و، لە چەمكەكانی ئەو خەباتەدا قووڵ ببێتەوە، ئەوا بێگومان بەشداریكردنی لە هەڵبژاردندا هەنگاوێكی هەرە گرنگ و پڕ بایەخ و چارەنووسسازە، بۆ خەباتكردن و سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی.

بەشداربە تاوەكو دەنگت سەنگ و ڕەنگی خۆی هەبێت بۆ وەدیهێنانی مافە سەرەتایی و چارەنووسسازەكان، بۆ ئەوەی بەشێك بیت لە گۆڕانكاری و دەستاودەستكردنی دەسەڵات و ژیانێكی شكۆمەندتر.

هونەرمەند شەڤگەر هۆڤاك: تا پارتی حزبی یەكەم بێت، كوردستان بەهێزتر و ئارامتر دەبێت

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 1/2

پێشمەرگە و سترانبێژی ناودار (شەڤگەر هۆڤاك)، لە دوای تەمەنێك لە خزمەتی هونەر و نیشتمان و، بڵاوكردنەوەی دەیان سروودی نیشتمانی و گۆرانیگوتن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكدا داوا لە هاونیشتمانیان دەكات، كە لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقدا، بچنە سەر سەندووقەكانی دەنگدان و جارێكی دی دەنگ بدەن بەو حزبە كاریگەرەی لە هەموو عێراقدا پێشەنگە، چونكە تا پارتی حزبی یەكەم بێت، كوردستان بەهێزتر و ئارامتر دەبێت.

شەڤگەر لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە هیچ هێزێك نییە بەقەد پارتی دیموكراتی كوردستان، خزمەتكاری میللەت و زمان و هونەر و كولتووری خۆی بێت.

شارەزا و ڕەخنەگر لە بواری سینەما هونەرمەند پشتیوان عەبدوڵا: پارتی دڵنیایە هەر لە پلەی یەكەمدا دەبێت

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 1/2

هەڵبژاردن پرۆسەیەكی گرنگی دیموكراسییە، خولی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵیش، لە كاتێكی زۆر دژوار و ئاڵۆزدا بەڕێوە دەچێت، تێیدا ناوچەكە بە قەیرانی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت.

سەركردایەتیی سیاسیی پارتی، زۆر بە وریایی و سیاسەتێكی حەكیمانە و متمانەیەكی گەورەوە، بەشداری لە پرۆسەكەدا دەكات، پارتی لەوەش دڵنیایە كە هەر لە پلەی یەكەمدا دەبێت، بۆیە بە بڕیاری سەركردایەتی و سەرۆك بارزانی، پارتی زۆر بە هێمنی و ئارامی و مەدەنییانە، بانگەشە بۆ كاندیدانی دەكات.

ئەم متمانە بە خۆ بوونەی پارتی لە خۆڕا نییە، بەڵكو بە دوو خاڵی بنەڕەتیی گرنگەوە پابەندە، یەكەم ئەو ئاوەدانی و گەشەسەندنەی حوكمڕانیی پارتی بەدەستی هێناوە و دەبیندرێت، دووەم ئەو بنكە فراوانە جەماوەرییەی كە پارتی هەیەتی و، هەوادار و لایەنگری لە تێكڕای نەتەوە و ئایین و ڕەنگە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش هەیە، ئەوەش هەڵقوڵاوی ڕێبازێكی مەزنە كە ڕێبازی مستەفا بارزانی یە، ئەمەش وا دەكات هەمووان بە متمانەی تەواوەوە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن.

Top