تائێستا یاسای خزمەتى سەربازیى زۆرەملێ لە عێراق دەنگی لەسەر نەدراوە

تائێستا یاسای خزمەتى سەربازیى زۆرەملێ لە عێراق دەنگی لەسەر نەدراوە

 

ئاژانسى هەواڵى عێراقییە لە زاری محەمەد ڕەزا ئەندامى لیژنەى بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق بڵاوی كردەوەو كە هەتا ئێستا خزمەتى سەربازیى زۆرەملێ نەگەیشتووەتە لیژنەکە بەڵکو گەیشتووە بە دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان.

 

ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە لیژنەى بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق پشتیوانى لە یاساکە دەکات، گوتیشی: پڕۆژەکە بۆ خستنە سەر کارى گەنجانیش کارێکى باشە بۆ ئەوەى موچەى مانگانەى لێ وەربگرن و ڕۆشنبیرىی سەربازى و هەستى نیشتیمانییان پێ بەهێز بکەن.

 

بەر لە ماوەیەك حەسەن نازم گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو كە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەربڕی لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای خزمەتی ئاڵادا.

 

زانراویشە كە ماوەی بەسەربردنی خزمەتى سەربازی زۆرەملێ بەگوێرەی بڕاوانامە دەبێت و موچەکەشی لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٧٥٠ هەزار دینار دەبێت.

 

 

 

Top