دەركەوتنی (نیكۆڵاس كەیج) بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر

دەركەوتنی (نیكۆڵاس كەیج) بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (نیكۆڵاس كەیج)ی تەمەن 57 ساڵ, لە چێشتخانەیەكدا بە شێوەیەكی تەواو جیاوازو سەرسووڕهێنەر دەركەوت كە ئەمەش پرسیاری زۆری لای جەماوەرەكەی درووستكرد .

نیكۆڵاس كەیجی براوەی خەڵاتی ئۆسكار, بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە چێشتخانەیەكی شاری (لاس ڤیگاس)ی ویلایەتی (نیڤادا)ی ئەمەریكا دەركەوت, نیكۆڵاس كەیج دوای قسەو گفتوگۆی لەگەڵ یەكێك لە كارمەندانی ئەو چێشتخانەیە دەبێتە دەمەقاڵی و لە دواییدا ئەو ئەستێرەیە دەخرێتە دەرەوەی شوێنەكە, بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە, نیكۆڵاس كەیج لە ژێر كاریگەری مادە كحولییەكان بووەو لەسەر هۆشی خۆی نەبووەو بەشێك لە ئامادەبووانی ئەو چێشتخانەیە بەجۆرێك تێگەیشتن كە ئەوە كەسێكی بێ لانەیەو بەدوای شوێندا دەگەڕێت بەڵام دواجار ناسرایەوە, هەروەها چەند شایەت حاڵێك ڕایانگەیاند كە بینویانە نیكۆڵاس كەیج ڕێژەیەكی زۆری ویسكی و تكیلای گرانبەهای خواردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top