هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆژەی بەدوو سایدكردنی هەولێر – كۆیە بەردەوامە

هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆژەی بەدوو سایدكردنی هەولێر – كۆیە بەردەوامە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەبارەت بە رێگای دووسایدی ھەولێر - کۆیە، رای گەیاند: " ھەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەو پڕۆژەیە بەردەوامە، هەروەها زیاتر گوتی:( ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژەیە بەگەڕ بخەینەوە و بە دڵنیایی ئەو پڕۆژەیە دەچێتەوە بواری جێبەجێکردن، تونێلی ھەیبەت سووڵتانیش بەشێکە لەو پڕۆژەیە و یەکێکە لەو پێنج قۆناغەی پڕۆژەی رێگای دووسایدی ھەولێر - کۆیە.
رێگای دوو سایدكردنی هەولێر- كۆیە بەیەكێك لە پرۆژە گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت ، كە بۆ چارەسەركردنی قەرباڵغی و كەمكردنەوەی كارەساتی هاتوچۆو كەمكردنەوەی كات گرنگیەكی زۆری هەیە و لەگەڵچارەسەربوونی گرفتی دارایی ئومێد زۆرە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون گرنگی بە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە بدات.

Top