سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە26 ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا وهەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسای کرد لە گەلی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی فەرەنسا، وێڕای ئاماژەدان بەو گەشەپێدانە ئابووری و ئاوەدانییەی لە هەرێمی کوردستان هەستی پێکردووە و ستایشکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

Top