سووریا... نزیكەی 350 هەزار هاووڵاتی لە 10 ساڵی شەڕدا كوژراون

سووریا... نزیكەی 350 هەزار هاووڵاتی لە 10 ساڵی شەڕدا كوژراون

 

لە ڕاپۆرتێكدا نووسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە كردووە کە لە ماوەی 10 ساڵی شەڕ لە سووریا، نزیكەی 350 هەزار هاووڵاتی کوژراون و بەپێی ڕاپۆرتەكە پێشبینی دەكرێت ژمارەكە زۆر لەوە زیاتریشە.

 

ڕاپۆرتەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو ژمارەیە خەڵکی مەدەنی و چەکداریشی تێدایە و لەسەر بنەمای پێویستی بە ناوی تەواوی کوژراو، هەروەها كات و شوێنی گیان لە دەستدانەکان هەیە.

 

لەم ڕووەوە میشێل باچیلێت کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەسەر ئەم بنەمایە لیستی 350 هەزار کەس کۆکراوەتەوە کە لە شەڕەکانی نێوان مانگی ئازاری 2011 و تا مانگی ئازاری 2021دا لە سوریادا کوژراون.

 

بەپێی زانیاری نێو ڕاپۆرتەكە لە پارێزگای حەلەب زۆرترین حاڵەتی کوشتن بە بەڵگەنامە تۆمارکراوە، کە 51 هەزار 731 کوژراون.

Top