بوومەلەرزە شاری مێلبۆرن و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیای هەژاند

بوومەلەرزە شاری مێلبۆرن و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێزی 5.8 پلە شاری مێلبۆرن كە دووەم شارە لە گەورەترین شارەكانی ئوسترالیای هەژاند و زیان بە هەندێک لە بیناكانی شارەکە گەیشت.

بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیاش هەبوو، کاتژمێر 9:15 خولەکی پێش نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆیی لە منسفیڵد ڕوویدا و هەندێک لە بیناکان زیانیان پێ گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی ئاشکرا نەکراوە.

ئسکات مۆریسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، کە ئێستا لە ئەمریکایە، گوتی: هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانی و سەختیی برینی بریندارەكان بڵاونەکراوەتەوە.

بوومەلەرزەكە بە هێزی 3.1  و 4.00 پلەیەش هەستی پێکرا و بەپێی راپۆرتەکانی حکومەت، ئەو بوومەلەرزەیە لە  دە کیلۆمەتریی قوڵایی زەویدا بووە.

بەرپرسانی ناوخۆ لە تویتەر نووسیویانە کە هیچ مەترسییەک لەسەر سونامی نییە.

دەزگای بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی ویلایەتی ڤیکتۆریا بە دانیشتوانی ئەو شوێنەی گوتووە کە وریا بن، چونكە ئاسەواریی مەترسیی بوومەلەرزەكە هێشتا تێنەپەڕیوە.

مێلبۆرن، دووەم گەورە شاری ئوسترالیایە و ژماری دانیشتوانی نزیکەی 5 ملیۆن کەسە.

بوومەلەرزە بەهێزەکان لە ئوسترالیا دەگمەن ڕوو دەدەن، چونکە ئەو کیشوەرە دەکەوێتە سەر پلیتەکانی تەکتۆنیك.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top