جیاوازی لەنێوان مووچەی ژن و پیاو لە یەکێتیی ئەوروپادا چییە؟

جیاوازی لەنێوان مووچەی ژن و پیاو لە یەکێتیی ئەوروپادا چییە؟

 

 

نووسینگەی ئاماری کۆمسیۆنی ئەوروپا (یۆرۆستات) ڕاپۆرتێکی لەسەر دەستکەوتی ئامانجەکانی "یەکسانی ژن و پیاو" بڵاوکردۆتەوە کە لە بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپادا هاتووە و ئاشكرای دەكات، کە تێکڕای ڕێژەی دامەزراندنی ژنان لە وڵاتانی ئەندام 11% لە خوار پیاوانە، ئەو كەشفە بەراورد بە ساڵی 2014 تەنها بە نزیکەی 30% باشتر بووە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەری دەخات کە تێکڕای داهاتی ئەوپیاوانەی كارمەندن لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتییی ئەوروپا کاردەکەن لە هەر کاتژمێرێکدا کە کاریان کردووە 14.1% زیاترە لە ژنان، جیاوازییەکە لە ساڵی 2012دا بۆ 16% بەرزبووەوە.

ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپا ئەوەیە کە کۆتایی بە هەموو شێوازەکانی جیاکاری و توندوتیژی و هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی زیانبەخش بەرامبەر بە ژنان و کچان بێت لەژێر ناوونیشانی "یەکسانیی ڕەگەزی".  هەروەها بە دوای بەشداریی تەواوی ژنان لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردانی سیاسی و ئابووری لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپادا دەگەڕێت.

 

گوڵان: سەردارخلیل

Top