سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان: پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نم ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و دڵنیاییش به‌ جوتیاران دەدات

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان: پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نم ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و دڵنیاییش به‌ جوتیاران دەدات


له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا لەپارێزگای دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دانرا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی پرۆژەكەی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه ئەو پڕۆژەیە‌ ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و لەبەرهەمهێنایشدا دڵنیایی به‌ جوتیارانی كوردستان ده‌دات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 20/9/2021 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک دانرا و تێیدا سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیران له‌ وتارێكدا ئاماژەی بەودا كە ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ ئابوری كوردستان به‌ره‌و هەنگاوی پێشكه‌وتووتر ده‌بات و ئاسایشی خۆراكیش دابین ده‌كات، لەلایەكی دیكەوە دلنیایی بەجوتیارانی كوردستان دەدات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ساخ دەبێتەوەو لەمەودوا خەمی ئەویان نابێت چی له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن. سەرۆكی حكومەتی كوردستان ‌ پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی لە پارێزگای دهۆك بەپرۆژەیەكی ستراتیژیی دانا كه‌ له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گرنگییه‌كی زۆریان به‌ جۆره‌ پڕۆژانه‌ داوە‌، لەتەوەرەیكی دیكەدا سەرۆكی حكومەتی كوردستان وتی: ئه‌مه‌ سێیه‌مین پڕۆژه‌ی له‌م جۆره‌یه‌ دوای سلێمانی و هه‌ولێر، هیوادارم كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانێكی به‌هێزی ئابوری كوردستان هه‌بێت و خزمه‌تی هاوڵاتیانمان بكات، هەروەها جەنابی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ده‌ستخۆشی له‌كۆمپانیاكانی خۆشناو و قه‌یوان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌ ستراتیژیانە‌ و هه‌ردوو پڕۆژه‌ی سلێمانی و هه‌ولێریش هەر لەلایەن ئه‌و دوو كۆمپانیایەوە جێبه‌جێكراون و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ‌خواستن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا كە ئه‌م جۆره‌ كارگانه‌ كه‌ پێكدێن له‌ سایلۆ و كۆگا و ئاش بۆ دروستكردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌ گه‌نم دروست ده‌كر‌ێن و ئەو پرۆژانە‌ هه‌لی كاریش دابین ده‌كات كە وا ده‌كات ده‌رچووانییش پسپۆڕیی و شاره‌زایی خۆیان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌كار بێنن.

Top