بۆ جاری شەشەم لەسەر یەك.. كوردێك دەبێتەوە بە ئەندام پەرلەمانی ڕووسیا

بۆ جاری شەشەم لەسەر یەك.. كوردێك دەبێتەوە بە ئەندام پەرلەمانی ڕووسیا

كاندیدی سەربەخۆو بێ لایەنی كورد(زلیمخان مۆتسۆییڤ) لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ڕووسیا لەسەر هەرێمی بیرڤە ئۆرالسك ، بە زۆرینەی دەنگ بۆ جاری شەشەم بە پەرلەمانتاری ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە.

ئەم هەڵبژاردنانە لە ڕۆژانی 17و 18 و 19ی ەیلوول بۆ خولی هەشتەمی پەرلەمانی ڕووسیا سازكرا، بەپێی ئەنجامەكانی بەرایی لە بازنەی بیرڤە ئۆرالسك لەنێو چەندین كاندیدی بێ لایەن و سەربەخۆ (زلیمخان مۆتسۆییڤ)بە زۆرینەی دەنگ دەرچوو.

بەمەش زلیمخان ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد وەك ئەندامێكی بێ لایەن و سەربەخۆ كە لە مێژووی پەرلەمانی ڕووسیا بۆ شەشەم جار لەسەر یەك دەردەچێتەوە.

مۆتسۆییڤ كوردێكی ئێزیدییەو لە 13ی تشرینی یەكەمی 1959 لە تەپلیسیی پاتەختی جیۆرجیا لە دایك بووە.

ناوبراو یەكێكە لەوانەی پشتیگیریی لە گەلی كوردستان كردووە لە ساتە سەختەكاندا، لە شەڕی داعشیش بۆ سەر كوردستان ملیۆنێك و 500 دۆلاری ئەمریكی لە ڕێی ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانییەوە بەخشیوەتە ئاوارەكانی شنگال و ناوچەكانی دیكە، كاتێك یارمەتی و كۆمەكی لە ڕووسیاوە گەیانە كوردستان.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

 

Top