سامسۆنگ تەکنەلۆژیای پێکسڵی پێشکەوتووی بە شێوازی بەرز ڕاگەیاند بە هەستەوەری وێنەی جوڵاوی نوێ

سامسۆنگ تەکنەلۆژیای پێکسڵی پێشکەوتووی بە شێوازی بەرز ڕاگەیاند بە هەستەوەری وێنەی جوڵاوی نوێ

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، پێشەنگترین دابینکەری تەکنەلۆژیای نیمچە گەیەنەری پێشکەوتووی جیهان، ئەمڕۆ ISOCELL HP1 وەک یەکەم هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپێکسڵی لەسەر ئاستی پیشەسازیەکە بە 0.64 مایکرۆن پێکسڵ، و ISOCELL GN5 ڕاگەیاند کە یەکەم هەستەوەری وێنەیە بە گرتنەبەری تەکنەلۆژیای Dual Pixel Pro بە خاڵی ووردبوونەوەیەکی گشتگیر لەگەڵ دوو دایۆدی فۆتۆڕووناکی لە یەک پێکسڵ بە درێژی 1.0 میکرۆن (بەشێک لە ملیۆنێک بەش بۆ هەر مەترێک).

دۆکیۆن چانگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کاری هەستەوەرەکان لە سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند :"سامسۆنگ پێشەنگێکە لە تەکنەلۆژیای ڕوونی بەرزی وێنە لەسەر بنەمای هەستەوەرەکان کە دەتوانێت وێنەکان لە ڕوونی بەرز بگۆڕێت بۆ ئاستی بەرزتری کوالێتی. لەگەڵ خستنەڕووی هەستەوەری ISOCELL HP1 کە دەتوانێت هەموو بەربەستەکان تێپەڕینێت و هەستەوەری ISOCELL GN5 کە خێرای زۆری ووردبوونەوە دابین دەکات، سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە پێشەنگایەتیکردنی ئەم ڕەوتە بەرەو نەوەی داهاتوو لە تەکنەلۆژیای وێنەگرتنی ئامێرەکانی مۆبایل".

هەستەوەری ISOCELL HP1: ئەم هەستەوەرە یارمەتیت دەدات کە وێنەی جیهان لەشێوەی ڤیدیۆی کوالێتی بەرزی 200 مێگاپێکسڵی سەرسوڕهێنەردا بگریت لەگەڵ چڕی خاڵیی بەرز تا 8 هەزار خاڵ

ISOCELL HP1 یەکەم هەستەوەری وێنەی مۆبایلە بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ لە پیشەسازیەکەدا. و بەهۆی یەکەی پێکسڵی پێشکەوتوو بە قەبارەی 0.64 مایکرۆمەتر لە سامسۆنگەوە، هەستەوەرەکە ئەم ڕوونیە بەرزە دابین دەکات لە پاکێجێکی بچووک کە بە جوانی لەگەڵ ئامێرە مۆبایلەکانی ئەمڕۆ دەگونجێت. و کاتێک دەخرێتە کار، وێنەکان بە ووردی زۆر نایاب بەدەست دێن و وێنەکە بە زۆرترین ڕوونی نیشان دەدات، تەنانەت کاتێک دەبڕدرێن یان قەبارەیان بگۆڕدرێت.

و ئەگەر وێنەگرتنەکە لە ڕووناکی نزمدا ئەنجام بدرێت، ئەوا هەستەوەرەکە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای "کامیلیۆن سێل" ChameleonCell ی تەواو نوێ، کە تەکنیکێکی یەکسانی خاڵی دیجیتاڵیە بە بەکارهێنانی پلانی دووانەی وەک (2×2 یان 4×4)، یان پلانی خاڵی تەواو بە پشتبەستن بە ژینگەی وێنەگرتنەکە دیاری دەکرێت. و لە ژینگەیەکی ڕووناکی نزمدا، هەستەوەرەکە خۆی دەگۆڕێت بۆ ڕوونی 12.5 مێگاپێکسڵ بە 2.56 مایکرۆمەتر پێکسڵ، کە 16 خاڵ پێکەوە یەکدەخات. و خاڵی پێکسڵی قەبارە 2.56 مایکرۆمەتری تازە پێکهێنراو توانای ئەوەی هەیە کە ڕووناکی و هەستیاری زیاتر وەربگرێت، بەم شێوەیە وێنەی گەشتر و ڕوونتر لە ناوچە داخراوەکان یان لە ساتەکانی ئێوارەدا بەردەست دەخات. وە لە ژینگەی ڕۆشنی دەرەوە یەکەی پێکسڵی قەبارە 200 ملیۆن پێکسڵ دەتوانن وێنەی بەرز لە ئامێرە مۆبایلەکانەوە بگرن.

هەستەوەری نوێ دەتوانێت پارچە ڤیدیۆ بە ڕوونی 8 هەزار خاڵ بگرێت، و بە تێکڕای 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، بە کەمترین لە دەست دانی ووردەکاریەکان لە مەودای بینیندا. هەستەوەرەکە چوار پێکسڵی نزیک یەک تێکەڵ دەکات بۆ کەمکردنەوەی 50 مێگاپێکسڵ یان بۆ 8192 × 6144 بۆ گرتنی پارچە ڤیدیۆ بە ڕوونی 8 هەزار خاڵ (7680 × 4320)، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە بڕینی یان بچووککردنەوەی ڕوونی تەواوی وێنەکە.

هەستەوەری ISOCELL GN5: گرتنی دەستبەجێی وێنە بە کوالێتی و ڕوونی زۆر بەرز لەگەڵ هەموارکردنی وێنەی خۆکار لە هەموو ئاڕاستەکان

ئەم هەستەوەر یەکەمە لە جۆری خۆی بۆ گرتنی وێنەی قەبارەی 1.0 مایکرۆمەتر لەسەر ئاستی پیشەسازیەکە، بە هۆی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای Dual Pixel Pro کە یارمەتی خۆکار ڕێکخستنەوەی وێنەکە دەدات لە هەموو ئاڕاستەکان، تا بە شێوەیەکی بەرچاو توانای ووردبوونەوە بەرز بکاتەوە. بەم تەکنەلۆژیایە دوو دایۆدی فۆتۆڕووناکی کە بچووکترین جۆرن لە پیشەسازیەکەدا هەیە لە ناو هەر 1.0 مایکرۆمەتری پێکسڵێک لە هەستەوەرەکە، و بە شێوەیەکی ئاسۆیی یان ستوونی ڕێک خراون بۆ دیاریکردنی گۆڕانکاریەکان لە هەموو ئاڕاستەکاندا. و بە بوونی یەک ملیۆن دایۆدی فۆتۆڕووناکی وێنەی فرە ئاڕاستەیی بۆ دۆزینەوەی قۆناغەکان، ئەوە دەتوانن هەموو گۆشەکانی هەستەوەرەکە وەربگرن بەمەش ووردبوونەوەی خۆکاری خێرا دەبێت، کە یارمەتی وێنەی ڕوونتر دەدات لە ژینگەی ڕووناک یان تەنانەت ڕووناکی نزمدا.

هەستەوەرەکە هەروەها تەکنەلۆژیای پێکسڵی سامسۆنگ بەکاردێنێت، کە بۆ یەکەم جارە لە پیشەسازیەکەدا تایبەتمەندی جیاکردنەوەی خەندەقی پێشەوەی قوڵ (FDTI) لەسەر پێکسڵی دووانەیی بەکاردێنێت. و سەرەڕای قەبارەی دایۆدی فۆتۆڕووناکی مایکرۆسکۆپی، ئەم تایبەتمەندیە یارمەتی هەر دایۆدێک دەدات تا زانیاری و ڕووناکی زیاتر وەربگرێت و بپارێزێت، بەمەش توانای تەواوی دایۆدی فۆتۆڕووناکی باشتر دەکات و چوونە ناویەکی لەناو یەک پێکسڵدا کەم دەکاتەوە.

هەستەوەرەکانی ISOCELL HP1 و GN5 لە ئێستادا بەردەستن.

Top