ڕاستی وازهێنانی (محەمەد هنیدی) لە كاری هونەری

ڕاستی وازهێنانی (محەمەد هنیدی) لە كاری هونەری

لە بڵاوكراوەیەكی جیاوازدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, ئەكتەری دیاری كۆمیدیای شاشەی میسری(محەمەد هنیدی) ڕایگەیاند كە بەیەكجاری واز لە كاری نواندن دەهێنێت و ڕوو دەكاتە هونەری گۆرانی, هەروەها بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە ئەو ئامادەیە وەكو گۆرانیبێژێكی میللی ئاهەنگ ساز بكات و گۆرانی پێشكەش بكات .

هەر زوو ئەم هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگی دایەوە, بەڵام ڕاستی و درووستی ئەم بڕیارەی (محەمەد هنیدی) تەنها بۆ خۆشییەك بوو لەگەڵ جەماوەرەكەی و ئەم هونەرمەندە تەنها ویستی پەیامێك بگەیەنێت و سوپرایزێك بۆ هەوادارەكانی درووست بكات, بۆیە محەمەد هنێدی ناچاربوو ڕوونكردنەوە بدات و بڵێت كە ئەو وازی لە كاری فیلم و سینەما نەهێناوە, بەڵكو ڕووكردنە هونەری گۆرانی بەشداری كردنییەتی لە شانۆگەرییەكی نوێ كە تێیدا وەكو گۆرانیبێژێكی میللی دەردەكەوێت و تێیدا گۆرانی پێشكەش دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top