سلێمانی ... بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ ...

سلێمانی ... بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ ...

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێزان (د. ڕەهێڵ فریدون) بریکاری وەزارەت و (د. سەباح هەورامی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ بۆ نەشتەرگەری و قەستەرە و چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و سینگ و کۆئەندامی سوڕان یان بەسەرکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە پرس و ڕا و سیستەمی کارکردن و خزمەتگوزاریەکان تاوتوێکرا، دواتر یەکەبەیەکەی هۆڵەکانی قەستەرە و نەشتەرگەری و قاوش و نەخۆشەکان بەسەرکرانەوە، لەنزیکەوە بەدواداچوونی کاروبارەکان و ڕەوشی تەندروستی نەخۆشان و کێشەوگرفتەکانیان کۆڵدرایەوە.

Top