کــەســێکی بە تۆمەتی دزینی مۆبایل لەلایان پۆلیسی هەولێر دەستگیرا

کــەســێکی بە تۆمەتی دزینی مۆبایل لەلایان پۆلیسی هەولێر دەستگیرا

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی چەند مۆبایلێك دەستگیر کرد.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە نیدا ئاماژە بەوەكراوە كە بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێكی زۆر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ، م) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی 15 مۆبایل دەستگیر کردوە.
لەپاشان بۆ زانیاری زیاتر بەپێی یاسا تۆمەتبارەكە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ كراوەتەو هەندێك لە کەلوپەلە دزراوەکانیش دەستی بەسەردا گیراوە.

Top