بەریتانیا خاوەن ئابوورییەكی بەهێزەو دەسەڵاتی بەسەر 15 وڵاتدا هەیە

بەریتانیا خاوەن ئابوورییەكی بەهێزەو دەسەڵاتی بەسەر 15 وڵاتدا هەیە

بەریتانیا كە دەسەڵاتی بەسەر 14 هەرێم و ناوچەی جیهان هەیە كە بەشێكن لە كۆمۆنوێڵز و لەسەرجەم ئەو هەرێمانە حكومەتەكانی نوێنەرایەتی شاژن دەكات ، لە ساڵی 1945 ەوە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یە لە 5.19%ی بودجەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكدەهێنێت و ساڵانە 7 ملیار دۆلار دەدات بەهێزی ئاشتیپارێز بۆ پاراستنی ناوچەكانی شەڕ .
لە پرسە نێودەوڵەتییەكاندا پشت بەدەنگی بەریتانیا دەبەسترێت بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە نێودەوڵەتییەكان و مافی ڤیتۆی بۆ پرۆژەو بڕیارەكانیش هەیە.
ئەم وڵاتە خاوەنی هەشتەیەمین بەهێزترین سوپای جیهانە و خاوەنی 153290 سەربازی فەرمی 37420 سەربازی یەدەگ و 2250 كڵاوەی ئەتۆمی یە و 120 یان ئامادەیە بۆ بەكارخستن. ئەم وڵاتە خاوەنی شەشەمین گەورەترین ئابووری جیهانە لەدوای ئەمەریكاو چین و ژاپۆن و ئەڵمانیا و هیندستان دێت.

Top